کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەواڵنێرانی بێسنوور داوای بەدواداچوونی بەپەلەیان بۆ بارودۆخی خراپی زیندانی "قەرچەکـ"ـی وەرامین کرد

12:00 - 30 رێبەندان 2721

هەواڵنێرانی بێسنوور لەبابەت بارودۆخی خراپی زیندانییانی زیندانی "قەرچەکـ"ـی شاری "وەرامین" داوای بەدواداچوونی بەپەلەیان لە ناوەندی مافی مرۆڤی نێونەتەوەیی کرد.

بە دوای ڕاپۆرتی کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنی و سیاسیی زیندانی قەرچەک لە بارودۆخی خراپی ئەو زیندانە، "ڕەزا موعینی" بەرپرسی نووسینگەی ئەفغانستان و ئێران لە ڕێکخراوی هەواڵنێران داواکارییەکی ئاراستەی "میشێل باشلە" کۆمیسێری باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان و "جاوید ڕەحمان" ڕێپۆرتێری تایبەتی ئەو ڕێکخراوەیە کرد.

ئەو هەواڵنێرانە داوایان کردووە کە بەدواداچوونی بەپەلە لەبابەت دۆخی "پاک و خاوێنی" و "چۆنیەتیی پەیوەندیی زیندانییان لەگەڵ بنەماڵەکانیان" بکرێت و داوا لە بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران کراوە کە لەو بارەوە یارمەتیدەری ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان بن.

ئەو هەواڵنێرانە لەبابەت دۆخی خراپی زیندانییان و بەتایبەت ڕۆژنامەنووسانی زیندانی کە مەترسیی مردنیان لەسەرە، هۆشدارییان داوە.