کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

١٥ هەواڵنێر لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠١٤ کوژراون

21:30 - 17 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: کۆمیتەی پاڵپشتی لە رۆژنامەنووسان رایگەیاند، لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٤ی زایینییەوە ١٥ هەواڵنێر لە سەرانسەری جیهان کوژراون.
بەپێی راپۆرتی کۆمیتەی پاڵپشتی لە رۆژنامەنووسان ئەو ١٥ هەواڵنێرە کوژراوە، لە ٩ وڵاتی جیهاندا کوژراون.
لە سەرەتای ئەمساڵی زایینییەوە لە وڵاتانی عێراق، ئەفغانستان زیاتری رێژەی هەواڵنێران کوژراون و وڵاتانی بەڕازیل، سووریە، مەکزیک، میسر، کۆنگۆ، ئۆکراین و پاکستان پاش ئەفغانستان و عیراق زیاترین رێژەی هەواڵنێریان تێدا کوژراوە.
ئەو کۆمیتەیە هەروەها بڵاوی کردەوە کەلە ساڵی ٢٠١٣ی زایینیدا ٧٠ هەواڵنێر لە سەرانسەری جیهاندا کوژراون.
کۆمیتەی پاڵپشتیی لە رۆژنامەنووسان، رێکخراوێکی سەربەخۆ و ناحکوومییە و مەقەرەکەی لە شاری نیۆیۆرکی وڵاتی ئەمریکادا هەڵکەوتووە.