وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کردووە کە یارمەتییە نیزامییەکانی ئامریکا بە دوو تیپی ١٤ و ١٦ دەدرێت.
"شۆڕش ئیسماعیل" وزیری کاروباری پێشمرگە و "سەربەست لزگین" سەرپەرستی ئەو وەزارەتە لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەفسەرانی پێشمرگە لەگەڵ هەیئەتێکی پلەباڵای ئامریکا کۆ بوونەتەوە.
بەشێکی هاوکارییەکانی ئامریکا هاوکاریی لۆجێستیکییە بە هێزی پێشمەرگە. واشنتۆن و هەولێر لە بواری نیزامی و ئەمنییەتییەوە هاوکارییان هەیە و لە شەڕ دژی داعشدا هێزی پێشمەرگە گەورەترین ڕۆڵی هەبووە.
لە دوای شەڕی داعش ئامریکا دەیهەوێت هاوکارییەکانی خۆی لەگەڵ هەولێر بباتە قۆناغێکی دیکەوە و پێگەی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست قایمتر بکات.
"جەبار یاوەر" سەرۆکی گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی ڕایگەیاند، لە سەرەتای دەسپێكی شەڕ دژ بە داعش لە ساڵی ٢٠١٤ی زایینیەوە، ١٤٤٦ پێشمەرگە شەهید بوون.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندبوو کە جیا لە ١٤٤٦ شەهید، ٨٦١٠ پێشمەرگە بریندار و ٦٤ پێشمەرگەی دیکەش بێسەروشوێن بوون.