کاناڵی هەواڵدەریی دەنگ و ڕەنگی ڕێژیمی ئێران لە نمایشێکی درۆیین و ساختەییدا وەکوو هەمیشە هەوڵ دەدات لە پێگەی بەرزی حیزبی دێموکرات لەنێو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بدات.
سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە ناوچەی چلچەمەی دیواندەرە، شوێنێکی هەڵ داوەتەوە و ئیدعای ئەوە دەکات کە ٣٧ ساڵ لەمەوبەر لەو شوێنە ژنێک بە ناوی ''فاتمە ئەسەدی'' کە هاوسەرەکەی لەلایەن حیزبی دێموکراتەوە زیندانی کراوە، دوای ئازار و ئەشکەنجە کوژراوە.
ئەو هەوڵەی ڕێژیمی ئێران پڕە لە چەواشەکاری و درۆ و تەنیا بۆ زەربەلێدان لە خۆشەویستی و پێگەی بەرزی حیزبی دێموکرات لەنێو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕەوتی خەباتی دەیان ساڵەی خۆیدا سەدان جاش و پاسداری ڕێژیمی ئێرانی بە دیل گرتووە و دواتر ئازادی کردوون.
ڕێژیمی ئێران بەردەوام بۆ بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی و داپۆشینی جینایەتە دژە مرۆییەکانی خۆی دەست بۆ نمایشی ساختەیی لەم چەشنە دەبات.