کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەوڵەکانی ڕێژیم بۆ سەرکوتی دژبەرانی لە دەرەوەی وڵات چڕتر بووەتەوە

10:34 - 17 رێبەندان 2720

بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی "ماڵی ئازادی" ڕێژیمی ئێران یەکێک لەو وڵاتانەیە کە زەخت و گوشاری بۆ سەر دژبەرانی خۆی زیاتر کردووەتەوە.

نوێترین ڕاپۆرتی "ماڵی ئازادی" بەنیسبەت سەرکوتی نەتەوەکان و هەوڵی حکوومەتەکان بۆ سەرکوتی دژبەرانیان لە دەرەوەی سنووری وڵاتەکانیان؛ دەرکەوتووە کە ڕێژیمی ئێران یەکێک لەو وڵاتانەیە کە زەخت و گوشارکانی بۆ سەر دژبەرانی خۆی لە دەرەوە پەرە پێداوە.

ڕێژیمی ئێران یەکێک لەو وڵاتانەیە کە لە سەرەتای هاتنە سەرکارییەوە بەرنامەی شاراوەی هەبووە بۆ تێرۆرەکان لە دەرەوەی وڵات.

"ماڵی ئازادی" ئەو زانیارییانەی ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی ڕێبەندان بڵاو کردووەتەوە.

ڕێژیمی ئێران لە ماوەکانی ڕابردوودا چەندین کەس لە دژبەرانی خۆی لە دەرەوەی وڵات ڕفاندووە و گواستوویانەتەوە بۆ ئێران و دواتریش کوشتوویانە.