کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڕەشەکردن لە قوتابییان بۆ بەشدارکردنیان لە ڕێپێوانی "٢٢ی ڕێبەندان"

10:37 - 16 رێبەندان 2721

بەرپرسانی بەشێک لە قوتابخانەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە تایبەتی لە شاری "سەردەشت" هەڕەشەیان لە قوتابییان کردووە کە دەبێ لە ڕێپێوانی "٢٢ی ڕێبەندانـ"ـدا بەشداری بکەن.

بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا"، بەرپرسانی قوتابخانەکان قوتابییان کۆ دەکەنەوە و قسەیان بۆ دەکەن و پێیان دەڵێن کە ئەگەر لەو ڕێپێوانەدا بەشداری نەکەن نمرەیان لێ کەم دەکەنەوە.

بەشێک لە قوتابخانەکان بە قوتابییانیان ڕاگەیاندووە: "ئەگەر بەشداری بکەن لە کارنامەدا هاوکاریتان دەکەین و نمرەتان پێ دەدەین".

بەرپرسانی قوتابخانەکان دوای ئەوەیکە بۆیان دەرکەوتووە قوتابییان لەو هەڕەشەیە ناترسێن و دەزانن نمرەشیان پێ نادەن، پێشنیاریان کردووە کە ئەگەر لەو ڕێپێوانەدا بەشداری بکەن پارەیان پێ دەدەن.