کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڕەشەی دووبارەی ئەحمەد خاتەمی بۆسەر ئیسرائیل

13:30 - 1 خەرمانان 2718

کوردستان میدیا: پێشنوێژی تاران، پاش پێداهەڵگوتنەوە ڕێبەری ڕێژیم، باسی لەوە کردووە، کە لە ئەگەری هێرش بۆسەر ڕێژیمی ئێران، نە تەنیا ئامریکا بەڵکوو ئیسرائیلیش دەکەنە ئامانج.

ئەحمەد خاتەمی، پێشنوێژی تاران، ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی گەلاوێژ، لە ئاخاوتنی نوێژی جێژنی قوربان لە تاران، ڕایگەیاندووە: کە ئامریکا هەردەم چاوەڕوانی وتووێژ لەگەڵ ئێران بووە، بەڵام بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران ئەو ئامانجەیان دەکەنە بڵقی سەر ئاو".

ئەحمەد خاتەمی، لەو ئاخاوتنەیدا هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە، کە هێرش بۆ سەر ڕێژیمی ئێران تەنیا دروشمێکە و بەس، لەبەر ئەوەی کە ئامریکا بەباشی لە ئاکامی شەڕ لەگەڵ ئێران ئاگادارە و ئەگەر ئەو شتە ڕوو بدات بە دڵنییاییەوە نە تەنیا ئامریکا بەڵکوو ئیسرائیلیش زیان دەبینێت.

پاش هاتنەدەرەوەی ئامریکا لە بەرجام و وەگەڕخرانەوەی سەرلەنوێی گەمارۆوەکانی ئامریکا بۆ سەر ڕێژیمی ئێران، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران ڕێکەوتی ٢٢ی گەلاوێژ وێڕای ڕەتکردنەوەی ئەگەری هێرش بۆسەر ڕێژیمی ئێران، هەر جۆرە وتووێژێکی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکای قەدەغە ڕاگەیاندبوو، حەسەن ڕۆحانیش ڕۆژی ڕابردوو ئەو هەڵوێستەی خامنەیی پەسند کرد