کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڵاوسانی ٣٠٠ لەسەدی میوانی سفرەی خەڵکە

12:16 - 2 رێبەندان 2720

گرانی لە ئێران هەڕەشە لە ژیانی خەڵک دەکات و ڕۆژانە لە بازاڕەکانی کوردستان و ئێراندا نرخی کاڵاکان بەرز دەبێتەوه.

هەڵاوسانی کاڵا خۆراکییەکان لە مانگی ڕێبەندانی ساڵی پێشوو هەتا کۆتایی مانگی سەرماوەزی ئەمساڵ ٢٩٣ لەسەد بووە، بە مانای ئەوەیکە لە ماوەی ١٠ مانگدا هەموو مادە خۆراکییەکان ٣٠٠ لەسەد نرخیان بەرز بووەتەوە و سێ قات گرانتر بوونە.

ماوەیەکی زۆرە لە کوردستان و ئێران نرخی کاڵا خۆراکییەکان لە بەرانبەر داهاتی کریکاران بە ڕێژەیەکی زۆر چاوەروان نەکراو بەرزتر بوووەتەوە و سفرەکان بەرەو بەتاڵبوون دەبات.

 "حەسەن ڕووحانی" ئیدعای کردبوو نیازی بەرتەسککردنەوەی دراوی ٤٢٠٠ تمەنی لەسەر کاڵا بنەڕەتیەکان هەیە، لەحاڵیکدا بۆ داکۆکیکردن لە سیاسەتەکانی خۆی وتوویەتی: "دوور لە چاوی خەڵک دراوی ٤٢٠٠ تمەنیمان لە سەر کاڵاکان هەڵگرتووە و خەڵک نەیانزانیوە و خەڵک بۆ کڕینی مادە خۆراکییەکان لە سەفدا ڕانەوەستاون".

بەناو نوێنەرانی مەجلیس کە بە ڕواڵەت خۆیان دژی سیاسەتەکانی دەسەڵات پیشان دەدن؛ بەپێچەوانە دەیهانەوێ دراوی ١٧ هەزار و ٥٠٠ تمەنی لە سەر کاڵاکان دابنێن.

"حەسەن ڕووحانی" "ئاگادار نەبوون "و "لەسەفدا ڕانەوەستانی خەڵک " بە سەرکەوتنی سیاسەتەکانی بەڕێوەبەریی دەسەڵاتی خۆی دەزانێت.

 قسەکانی ڕووحانی تەنیا یەک لەسەدی ئەو کەسانە دەگریتەوە کە خۆیان پشتیوانی سیاسەتەکانی ڕێژیمن و ٩٩ لەسەدی دیکە کرێکارن و تەنانەت مووچەخۆرانن کە لە خزمەتگوزارییەکان بێبەشن.

"فەرامەرز تۆفیقی" سەرۆکی ڕێکخراوەی مووچەی کانوونی شۆراکان لە هەمبەر وتەکانی ڕووحانی سەبارەت بە ئاگار نە بوونی خەڵک لە گرانییەکان وتوویەتی: "٦٠ لەسەدی حەشیمەتی ئێران کرێکارن و مووچەیان تەنیا ٢٦ لەسەد زیادی کردووە بە باشی گرانییەکانیان هەست پێکردووە و بە ناچاری لە بەرانبەر دۆخەکەدا تاقەت دێنن، ئەو کەسانەی کە مووچەیان ١٤٠ لەسەد زیادی کردووە و لە نزیکەکانی دەسەڵاتن ناتوانن ئاگاداری دۆخەکە بن".

هاوکات نوێنەری کرێکاران وتوویەتی: "ئێمەی کرێکار بە باشی بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاکان دەزانین بەڵام ئێوەی سەرکۆمار بوێریتان هەبێت بە ڕوونی لە بەرانبەر خەڵک قسە بکەن".