کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڵاوسان لە ئێران گەیشتووەتە ٥٠ لەسەد

19:01 - 1 بانەمەڕ 2721

سەرۆکی ناوەندی ئاماری ڕێژیمی ئێران لە نوێترین ئاماردا لەبارەی هەڵاوسان بڵاوی کردووەتەوە کە هەر سێ پێوەری ساڵانە، مانگانە و خال بە خاڵ لە ساڵی ١٤٠٠دا بەرز بووەتەوە.

بەپێی ئەو ئامارە نرخی هەڵاوسانی خاڵ بە خاڵ لە ئەمساڵدا بەنیسبەت ماوەی وێکچووی ساڵی ڕابردوو ٤٩.٥ لەسەد بووە.

بەپێی ئەو ئامارە هەڵاوسانی خاڵ بە خاڵ ٠.٨ لەسەد بەرز بووەتەوە. هەروەها هەڵاوسانی مانگە ٢.٧ لەسەد بووە. لەلایەکی دیکەوە هەڵاوسانی ساڵانە گەیشتووەتە ٣٨.٩ لەسەد.

نێونجیی نرخی هەڵاوسان کە گۆڕانی نرخەکان لە ماوەی ١٢ مانگی ڕابردوودا بەنیسبەت ماوەی وێکچوو پیشان دەدات، گەیشتووەتە ٣٦.٤ لەسەد کە بەنیسبەت مانگی ڕابردوو ٢.٢ لەسەد بەرز بووەتەوە.

هەروەها نرخی هەڵاوسانی ساڵانە بۆ خانەوارەکانی شار و گوندنشینەکان بە ڕیز ٣٦.٢ لەسەد و ٣٧.٧ لەسەد بووە بە جۆریک کە بۆ هەر بنەماڵەیەکی شاری ٢.١ لەسەد و بۆ هەر بنەماڵەی گوندنشین ٢.٧ لەسەد نرخی هەڵاوسان بەرز بووەتەوە.