![](/content/upload/1/news/48958_w920.jpg)
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی جۆزەردان "وەحید حەقانییان" جێگری بەیتی ڕێبەریی ڕێژیمی ئێران، هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری بە خەسار بۆ ڕێژیم پێناسە کردووە.
"وەحید حەقانییان" سەبارەت بە سێ بەربژێر "مۆحسێن ڕەزایی، ئەمیرحوسێن قازیزادە و عەبدولناسر هیمەتی" وتوویەتی" دەتوانین بڵێین ئەو سێ کەسە بۆ ئیبراهیم ڕەئیسی وەک یارمەتییەکی خودایی دێنە هەژمار و بە ویست یا نەویست، خۆیان فیدای ئینقلاب کردووە".
"حەقانییان" لە درێژەدا باس لەوە دەکات "سەرەڕای ڕەتکردنەوەی زۆربەی بەربژێرەکان، بایکۆتی هەڵبژاردنەکان لەلایەن ئەحمەدی نژاد و لایەنەکانی دیکەوە؛ ئەگەر ئەو سێ کەسەش پاشەکشەی خۆیان ڕایانگەیاندبا و لە ئەگەری ئەوەیکە وەزارەتی نێوخۆش قەبووڵی نەکردبا ئەو داخوازییە دەیتوانی قەیرانێکی جیددی بۆ ڕێژیم دروست بکات".
هەواڵدەریی "تەسنیم" سەر بە سپای پاسدارانی ڕێژیم لەهەمبەر قسەکانی "حەقانییان" و پێگەی "حەقانییان" لە بەیتی ڕێبەریدا بە توندی ڕەخنەی لە قسەکانی ئەو کاربەدەستەی ڕێژیم گرتووە و ڕایگەیاندووە " بەشێک لە پرسەکان کە دەتوانێت نووسینگەی ڕێبەری بخاتە مەترسی، پێویست نییە باس بکرێن".
وتەکانی "حەقاقنییان" و دژکردەوەی هەواڵدەرییەکانی سەر بە سپای پاسداران پیشان دەدات کە سەرەڕای موهەندیسی بوونی هەڵبژاردنەکان لەنیوخۆی مۆرەکانی ڕێژیمیش ناکۆکی دروست بووە.