لاوانی گوندی ''حاجیاباد''ی سەر بە بۆکان، هەڵمەتێکی نەمام چاندانیان بۆ خزمەت بە سروشت و گرینگیدان بە ژینگە بەڕێوە برد.
لە چالاکییەکی خۆبەخشانەدا، ڕۆژی شەممە ١٦ی خاکەلێوە، لاوانی گوندی ''حاجیاباد''ی سەر بە بۆکان بۆ خزمەت بە سروشت و گرینگیدان بە ژینگە لە کاتی سەرهەڵدانی نەخۆشیی کۆرۆنادا، هەڵمەتێکی بێ وێنەی نەمام چاندنیان لە سەرجەم کەنارەکان، مێگ و زۆنگەكانی سەر چۆمی جەغەتوو بەڕێوە برد.
لەم هەڵمەتەدا سەدان نەمامی جۆراوجۆریان لە دەوروبەری چۆمی جەغەتوو چاند و گۆڕانکارییەکی جوان و بەرچاویان لە ژینگەی ئەو ناوچەیەدا پێک هێنا کە خزمەت بە ژینگەی ئەو ناوچەیە دەکات.