کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڵمەتێکی ژینگەپارێزی لە پیرانشار بەڕێوە چوو

11:51 - 30 گەلاوێژ 2720

ژینگەپارێزان و گرووپە شاخەوانییەکانی سەردەشت و پیرانشار له ڕێگای نێوان "پیرانشارـ سەردەشت" هەڵمەتێکی ژینگەپارێزییان بەڕێوە برد.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی گەلاوێژ، تیمی شاخەوانیی "هەڵگورد" بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوەی "ژینگەپارێزانی پیرانشار" لە هەڵمەتێکی ژینگەپارێزیدا دەورووبەری ڕێگای نێوان “پیرانشارـ سەردەشتـ"ـیان خاوێن کردووەتەوە.

ئەو هەڵمەتە ژینگەپارێزییە لە ژێر دروشمی "کۆکردنەوەی زبڵ ئەرکی ئێمە نییە بەڵام نەڕشتنی زبڵ ئەرکی هەمووانە" لەلایەن گرووپی شاخەوانیی "هەڵگورد" و ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی "پیرانشار" لە "سێ گردکان" دەستی پێکرد و لە "قەبری حوسێن" کۆتایی پێهاتووە.

لە هەمان ڕۆژدا گرووپی شاخەوانیی "هەڵگورد" دەرەوەی شاری پیرانشار هەتا "گەزگەسکی مەنگوڕانـ"ـیان لە زبڵ خاوێن کردووەتەوە و پاکی و جوانییان گەڕاندەوە بۆ سروشتی جوانی کوردستان.