کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڵمەتێکی ژینگەیی لەلایەن ئەنجومەنی سەوزی چیا لە گۆلی زرێبار بەڕێوە چوو

12:46 - 25 خاکەلێوه 2722

ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی، گرووپێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان لە هەڵمەتێکی ژینگەییدا دەوروبەری گۆلی زرێباریان خاوێن کردەوە.

ئەو شوێنانەی کە خاوێن کراونەتەوە، شوێنی ژیان و هێلانەی ژمارەیەکی زۆر لە باڵندە و گیانلەبەرانی دیکەیە کە بوونی زبڵ و پاشماوە سەرەڕای تێکدانی سیمای ئەو ناوچەیە، هەڕەشە لە گیانی ئەو بوونەوەرانە دەکات.

ئەو هەوڵەی ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیا لە حاڵێکدایە کە پاراستن و خاوێنکردنی گۆڵی زرێبار و دورروبەری ئەرکی ناوەندەکانی وەکوو شارەداری و ئیدارەی ژینگەیە، بەڵام سەرەڕای زبڵێکی زۆر لەو شوێنە، لەلایەن ئەو ناوەندانەی ڕێژیم هیچ هەوڵێک بۆ پاراستن و خاوێنڕاگرتنی زرێبار ئەنجام نەدراوە.