کوردستان میدیا: مۆڵەتی کۆبوونەوەی دامەزراوە خوێندکارییەکانی زانینگەی ورمێ لەمەڕ دەربڕینی ناڕەزایەتی لەهەمبەر گرانی، لەلایەن پارێزگار و فرمانداری ورمێوە هەڵوەشاوەتەوە.
بەگوێرەی راپۆرتی هەواڵدەریی دانشجو، بڕیار بووە دامەزراوە خوێندکارییەکانی زانینگەی ورمێ لە رێکەوتی ٢٤ی بانەمەڕی ١٣٩١ی هەتاوی، پاش دانی مۆڵەت لەلایەن فرماندارییەوە، لەبەر دەرکی بینای پاریزگاريی ورمێ لەمەڕ گرانیی نرخەکان، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی ئەنجام بدەن.
بەپێی ئەو سەرچاوە مۆڵەتی خوێندکاران لەلایەن بەرپرسانی رێژیمەوە هەڵوەشاوەتەوە و ئیزنی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بە خوێندکاران نەداوە.