کوردستان میدیا: کاربەدەستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران چاویان کلتور و داب و نەرینی کوردستان هەڵنایەت و هەر جاڕێک بیانوویەک دەیانهەوێ ئەو کلتورە بسڕنەوە.
پێشنوێژی هەینیی شاری ورمێ و نوێنەری خامنەیی ڕێبەری ڕێژیمی ئیران، لەو پارێزگایە به نیسبەت هەڵپەڕکێی کوردی ناڕەزایەتی دەربڕیوە و گوتویەتی "گوناحێکی کەبیرەیە".
ئەو بەرپرسە مەزهەبییەی ڕێژیمی ئێران گوتویەتی، تێکەڵاوبوونی کوڕ و کچ گوناحە.
قوڕەیشی نوێنەری ڕێبەری ڕێژیم دوای فێستیڤاڵی مووسیقیی کوردیی منداڵان ئەو لێداونەی داوە و هەڵپەڕکیی منداڵانی وەک کارەساتێک ناوبردووە.
ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بە مەبەستی بێ بایەخ نیشاندانی کلتوری کوردی لە سیاسەتی فەرمیی خۆیدا سەرجەم داب و نەریتی نەتەوەی کورد بە وردە فەرهەنگ ناو دەبات.
هاوکات زۆر جاریش میدیا فەرمییەکانی ڕێژیمی ئێران بەپێی سیاسەتە فاشیستییەکانیان و لە پێناو ئاسمیلاسیۆنی فەرهەنگی، سووکایەتی بە نەتەوەکانی ئێران دەکەن؛ لە میدیاکانی ڕێژیمدا جیا لەوەیکە نەتەوەکانی ئێران بە قەوم ناو دەبەن، بە بەردەوامیش لە بەرنامەکانیاندا، هەوڵ دەدەن خەڵکی نەتەوەکانی ئێران بە نیسبەت فارس بە کەمتر و دواکەوتووتر نیشان بدەن.