کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڵگرتنی خیز لە چۆمی "جەغەتوو" ناڕەزایەتیی خەڵکی لێکەوتۆتەوە

17:15 - 30 بەفرانبار 2720

هەڵگرتنی خیز لە چۆمی "جەغەتوو" کێشەی بۆ خەڵکی ناوچە درووست کردووە و ناڕەزایەتی خەڵکی لێکەوتووەتەوە.

چۆمی "جەغەتوو" لە سەرەوەی شاری "سائین قەڵا" هەڵکەوتووە و ئاوی بەنداوی "ورمێ" تێکەڵی ئەو ڕووبارە دەبێتەوە.

هاووڵاتییان باس لەوە دەکەن ڕێژیمی ئێران خیزێکی زۆر لە قەراغ و نێو چۆمی "جەغەتوو" هەڵدەگرێت کە بووەتە هۆکاری تێکدانی ژینگەی ناوچەوکە.

هەروەها وەرزێڕان بەهۆی هەڵگرتنی خیز لەو چۆمه لەگەڵ کێشەی بێ‌ئاوی بەرەوڕو بوونەتەوە و دڵێن بە هاتنی بچووکترین با بۆرانی خیز درووست دەبێت.

لە زۆربەی شارەکانی کوردستان ڕۆژانە خیزێکی زۆر لە چۆمەکان بە بێ یاسایی هەڵدە گیرێن کە جگە لە تێکدانی ژینگە، بێ ئاویشی بەدواوەیە و کاربە دەستانی ڕێژیم ئامادە نین ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن.