هەڵۆکانی زاگرۆس لە عەمەلیاتێکدا جاشێکی تاوانبار کە دەستی بە خوێنی پێشمەرگە سوور ببوو بە سزای تاوانەکانی خۆی گەیاند.
وێبلاگی هەڵۆکانی زاگرۆس بڵاۆی کردووەتەوە، هەڵۆکانی زاگرۆس تاوانباری نیشتمانفرۆش بکوژی پێشمەرگەی شەهید "ڕەحیم گەرگوولیـ"ـیان سزا داوه.
ئەو وێبلاگه بڵاوی کردووەتەوە لەو عەمەلیاتەدا "عوسمانی حاجی حوسێنی" سەرەڕای ٢٠ ساڵ جاشیەتی و گەلفرۆشی لە تازەترین تاوانیدا شانازیی دەکرد کە لەپێناو بەرماوی داگیرکەرانی ماف و ئازادییەکانی گەل و نیشتمانەکەیدا دەستی بەخوێنی پێشمەرگەی دێموکرات سوور بووە.
هەڵۆکانی زاگرۆس پۆلی قەندیل ڕایانگەیاندووه کە ئەمڕۆ ئێوارێ لە نێوان گوندەکانی "زێوە و کاسوورەدێـ"ـدا، "عوسمانی حاجی حوسێنیـ"ـیان بە سزای تاوانەکانی گەیاندووە.
هەڵۆکانی زاگرۆس لە ڕاگەیەندراوی دواتردا وردەکاریی زیاتر بڵاو دەکاتەوە.
هەڵۆکانی زاگرۆس
پۆلی قەندیل
هەینی ١٦ی ئاوریلی ۲۰۲۱ی زایینی
٢٧ی خاکەلێوەی ۱٤۰۰ی هەتاوی