کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڵۆکانی زاگرۆس فەرماندەیەکی "ناجا"ی ڕێژیمیان سزا دا

00:11 - 29 بانەمەڕ 2720

هەڵۆکانی زاگرۆس لە عەمەلیاتێک لە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، فەرماندەیەکی "ناجا"ی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانیان سزا دا.

بەپێی هەواڵێک کە لە وێبلاگی "هەلۆکانی زاگرۆس" بڵاو کراوەتەوە، تیمێک لە هەڵۆکانی زاگرۆس هێرشیان کردە سەر پاسگای ناوەندیی "زێوە"ی ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ و لە ئاکامدا فەرماندەی ئەو پاسگایە بریندار کرا.

وێبلاگی هەڵۆکانی زاگرۆس بڵاوی کردووەتەوە: "کاتژمێر یەک و ٣٠ خولەکی شەوی هەینی ڕێکەوتی ٢٦ی بانەمەڕی ٩٩ی هەتاوی، تیمێک لە پاسگای زێوەی مەرگەوەڕ بە ئامانجی ئازار و ئەزیەتی خەڵک لە مۆڵگەکەیان هاتوونەتە دەرەوە و ئەم تیمە، لەلایەن تیمێکی هەڵۆکانی زاگرۆسەوە کرانە ئامانج و فەرماندەی ئەو پاسگایە بە ناوی موحەڕەمی لەو شەڕەدا بریندار کراوە".

هەروەها لە درێژەدا هاتووە: "ئەو فەرماندەیە دەستێکی باڵای لە ئازاردانی خەڵکدا هەبووە و مەڕ و ماڵاتێکی زۆری خەڵکی بە گرتن داوە. خەڵکی ناوچەکە دڵخۆشیی خۆیان بۆ ئەم عەمەلیاتەی هەڵۆکانی زاگرۆس دەربڕیوە".