کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەیئەتی زانستیی زانکۆی تەورێز کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد

10:54 - 17 رێبەندان 2721

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٦ی ڕێبەندان، هەیئەتی زانستیی زانکۆی تەورێز لەبەردەم زانکۆی ئەو شارە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی ئەو هەیئەتە لەسەر کەمیی مووچەی مانگانەی مامۆستایانی زانکۆ و بەڕێوەنەبردنی یاسای وەکوو یەک لەبەردەم زانکۆ بەڕێوە چووە.

هەیئەتی زانستیی زانکۆ وتوویەتی لە سەرەتای مانگی ڕێبەندانی ساڵی پێشووەوە تا ئێستا بەپێی بەڵێنەکانی دەوڵەتی پێشوو زیاتر لە ٣٠ لەسەدی مووچەی مانگانەی مامۆستایان بە پاساوی جۆراوجۆرکەم کراوەتەوە.

مامۆستایان و توێژی زانکۆ ئەو کارەی دەوڵەتیان لە ئێستادا کە هەڵاوسان گەیشتووەتە ٤٤ لەسەد و خەڵک لە دۆخێکی نالەباردا ژیان بەسەر دەبەن مەحکووم کردووە و وەکوو دژایەتی لەگەل یاسا ناویان لێ بردووە.