![](/content/upload/1/news/48201_w920.jpg)
ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە دەوڵەتی ئامریکا خەریکی بەرنامە داڕشتنە تا لەم حەوتوویەدا هەیئەتێک پێکهاتوو لە بەرپرسە پلە باڵاکانی ئەو وڵاتە بنێرێتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تا سەبارەت بە دانووستاندنەکان لەگەڵ ئێران دانووستاندن لەگەڵ وڵاتانی ناوچە بکات.
ئەو هەیئەتە پێکهاتووە لە بەرپرسانێک لە وەزارەتی دەرەوە، شورای تەناهیی نەتەوەیی و وەزارەتی بەرگریی ئامریکا و سەرۆکی ئەو هەیئەتە "برێت مەک گۆرک" هاوئاهەنگکەری سیاسەتی دەرەوە لە شورای تەناهیی نەتەوەیی و "دێرک شوولە" ڕاوێژکاری وەزیری دەرەوەی ئامریکا دەبێت.
بەپێی ڕاپۆرتی "هەواڵدەریی بلۆمبێرگ" سەفەری هەیئەتی ئامریکایی بۆ ناوچەکە "بە ئامانجی دڵنیایی بەخشین بە هاوپەیمانانی ئامریکا سەبارەت بە دانووستانە ناوکییەکان لەگەڵ ئێرانە".
بەرپرسێکی ئامریکایی کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا ببێت بەو هەواڵدەرییەی ڕاگەیاندووە کە ئەو هەیئەتە سەبارەت بە بابەتگەلێکی گرینگ و پەیوەندیدار بە تەناهیی نەتەوەیی ئامریکا و هەوڵەکانی ئەم دواییانە بۆ کەمکردنەوەی ناکۆکییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وتووێژ دەکات.
سەفەری ئەو هەیئەتە ئامریکاییە لە حاڵێکدا دەکرێت کە هەندێک لە وڵاتانی ناوچە نیگەرانی پێدانی ئمتیازاتێک لەلایەن واشنتۆنەوەنبە ئێران لە دانووستاندنەکانی ئەم دواییانەی ڤییەندا بۆ گەڕانەوە بۆ بەرجام.