کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەیئەتێک لە زانایانی عەرەبستان ڕایاگەیاندووە کە ئیخوانەلموسلمین گرووپێکی تێرۆریستییە

11:21 - 21 خەزەڵوەر 2720

هەیئەتێک لە زانایانی پایەبەرزی ئایینی لە حکوومەتی پاشایی عەرەبستان ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی خەزڵوەر لە بەیانییەکدا ڕایانگەیاندووە گرووپی ئیخوانەلموسلمین گرووپێکی تێرۆریستییە کە نوێنەرایەتی ئایینی ئیسلام ناکات.

هەیئەتی زانایانی عەربستان ڕایانگەیاندووە کە ئەم گرووپە لە ژێر ناوی ئایین هەوڵگەلێکی ئەنجام داوە کە لەگەڵ ڕێنەماییەکانی ئایینی ئیسلام دژایەتی هەیە و دەبێتە هۆی دووبەرەکی، ئاژاوەگێڕی، توندوتیژیی و تێرۆریزم.

لە دەقی بیانییەی هەیئەتی زانایانی سەعوودی بۆ تێرۆریست‌ناساندنی گرووپی ئیخوانەلموسلمین لە دەقە ئایینی و یەک لەوان قورئان و حەدیسەکان کەڵک وەرگیراوە.

ئیخوانە لموسلمین ساڵی ١٩٢٨ لەلایەن "حەسەن بەنا" لە میسر دامەزراوە. وەک هزرێكی نوێی ئیسلامگەرایی هەر زوو لەناو وڵاتانی عەرەبی بڵاو بووەوە و چەندین گرووپی تری ئیسلامی هەڵگری پاشخانی ئیخوانی دروست بوون كە لە ئێستادا ژمارەیان گەیشتووەتە ٧٢ گرووپ لەناو وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامیدا.