کوردستان میدیا

پێنجشەممه 15ی جۆزەردان 2720
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چەند هەیئەتی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکرات لە ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆمەڵەدا بەشدارییان کرد

10:50 - 26 رێبەندان 2719

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٥ی ڕێبەندان چەند هەیئەتی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەشدارییان لە ٥٠ـەمین ساڵیادی دامەزرانی کۆمەڵەدا کرد و بەو بۆنەوە برووسکەی پیرۆزباییان پێشکەش بە ڕێبەرایەتی کۆمەڵە کرد.

 لەو پەیوەندییەدا، هەیئەتێک بە سەرپەرەستیی " ئیسماعیل ڕەحمانی" بەرپرسی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکرات لە شاری سلێمانیە بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی ٥٠ـەمین ساڵیادی دامەزرانی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێراندا کرد و پەیامی پیرۆزباییان بەو بۆنەوە پێشکەش بە ڕێبەرایەتی و سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانی کۆمەڵە کرد.

هاوکات دوو هەیئەتی دیکە بە سەرپەرەستی "کەماڵ فەرۆخی" کادری دەزگای پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و "ئەحمەد سلێمانی" کادری پێوەندییەکانی سلێمانیە بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی کۆمەڵەـ ڕێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان کرد و بەو بۆنەوە پیرۆزبایی یادی ٥٠ ساڵەی کۆمەڵەیان لە سەرجەم هاوڕێیانی کۆمەڵە کرد.