کوردستان میدیا

دووشەممه 24ی جۆزەردان 2721
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

واشنتۆن و بەغدا لەسەر مانەوەی هێزەکانی ئامریکا لە عێراق ڕێککەوتن

12:34 - 18 جۆزەردان 2721

میدیاکانی "ئامریکا" ڕۆژی دووشەممە ١٧ی جۆزەردان، هەواڵی ڕێکەوتنی، "بەغدا" و "واشنتۆنـ"ـیان، سەبارەت بە مانەوەی سەرلەنوێی هێزەکانی ئامریکا لە بەغدا بڵاو کردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ئامریکایی "میدڵ ئیست ئای" و بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هۆکاری مانەوەی هێزەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا لە عێراق، لەپێناو درێژەدان بە ڕووبەڕوو بوونەوە، هەتا شکستی گرووپی تیرۆریستی داعش بە تەواوەتی لەو وڵاتەدایە.

هەروەها سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە مانەوەی سەرلەنوێی هێزەکانی "ئامریکا" لە "عێراق"، بۆ بەرگری لە بەرامبەر دەستێوەردانەکانی ملیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی "ئێران" لە پڕۆسەی هەڵبژاردنەکانی پارلمانی "عێراقـ"ـە.