کوردستان میدیا

شەممه 5ی رێبەندان 2719
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وانەبێژێکی مێژووی دوکتور قاسملوو کۆچی دوایی کرد

10:55 - 13 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی یەکێک لە وانەبێژەکانی مێژووی دوکتور قاسملوو بە بەشداریی دەیان هەزار کەس لە کرماشان بەڕێوە چوو.

ڕێوڕەسمی باخاکسپاردنی "شێرزادخان شێرزادی" گەورە پیاو و کەسایەتیی ناسراوی شار و گوندەکانی کرماشان و ئیلام لە شاری گێەڵان لە پارێزگای کرماشان، بەڕێوە چوو.

نابراو لەو کەسانە بووە کە مێژووی دوکتور قاسملوو و گەورەیی ئەو ڕێبەرەی بۆ خەڵکی شارەکانی گێەڵان، ئەیوان، قەسر، سەرپێڵ، هارویناوا، کرماشان، داڵاهوو و ئیلام‌ باس دەکرد.

دروشمی شێرزادی ئەوە بووە: کە "دەبێ ئەمجارە ئێمە ئاڵاهەڵگری کوردستان بین و بۆ کوردایەتی و کوردستان ئەوەی کە لە دەستمان دێت درێغی نەکەین".

ناوبراو چەند ڕۆژ لەمەوبەر لە پارێزگای کرماشان ماڵاوایی لە ژیان کرد.