کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕێژیمی ئێران وتوویەتی هیچ کەس ناتوانێت باس لە بەرجام بکات

17:00 - 19 خەزەڵوەر 2720

"سەعید خەتیب زادە" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕێژیمی ئێران بەنیسبەت مەرجەکانی "بایدن" بۆ دووبارە هێنانەگۆڕی بەرجام وتوویەتی: "ئێمە چەند جار ڕامانگەیاندووە بەرجام شتێکە پەیوەندی بە ساڵەکانی ڕابردووە هەیە و چیتر ناهێڵین کەس باس لە دووبارە باسی بەرجام بکات".

"خەتیب زادە" باسی لەوە کردووە: " ئەوەیکە کام ڕاوێژکار و بە چ شوناسێکەوە چ شتێکی وتبێت بۆ ئێمە گرینگ نییە".

ناوبراو هەروەها وتوویەتی ئامریکا بڕیارنامەی ٢٢٣١ پێشێل کردووە و لە بەرجام چووەتە دەرەوە و زیانی زۆری بە ئێران گەیاندووە و لەهەمان کاتیشدا ئێمە تۆمەتبار دەکات.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕێژیم وتووشێتی ئامریکا دەبێت وڵامدەری هەڵسوکەوتی دژە یاسایی مافی نێونەتەوەیی و خەڵکی ئێران بێت.

 ١٧ی بانەمەڕ "دانڵد ترامپ" لە بڕیارێكی مێژووییدا ڕایگەیاند ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا لەو ساتەوە لە ڕێککەوتننامەی بەرجام کشاوەتەوە.

سەرکۆماری ئامریکا ئەو کاتی ڕایگەیاند ڕێککەوتنامەی ناوکی کە بە بەرجام ناسراوە نەیتوانی پێش بە زێدەخوازییەکانی ئێران بگرێت، ئێران بووەتە پاڵپشتی سەرەکیی تیرۆریزم لە جیهان و بەپێچەوانە بووەتە مایەی نەهامەتی بۆ خەڵکی بەڕێزی ئێران.