کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وتەبێژی کۆمیسیونی کشتوکاڵی مەجلیسی ڕێژیم: ٧٠٠ شتومەک گران بوون و ناتوانین وڵامدەری خەڵک بین

12:26 - 23 جۆزەردان 2722

"ئەحەد ئازادیخوا" وتەبێژی کۆمیسیونی کشتوکاڵی مەجلیسی ڕێژیم وتوویەتی کە هەڵاوسان و گرانی خەریکە پشتی خەڵک دەشکێنێت، هەروەها بڕیار بوو کە ٧ شتوومەک نرخیان بەرز ببێتەوە کە ئەوانیش بە کاڵابەرگ قەرەبوو بکرێنەوە، بەڵام لە ئێستادا نرخی ٧٠٠ شتومەک بەرز بووەتەوە و ئێمە چیدیکە ناتوانین وڵامدەری خەڵک بین.

ئەو قسانەی ناوبراو لە حاڵێکدان کە ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی جۆزەردان، نرخی هەر دۆلارێکی ئامریکا بەرابەر بووە لەگەڵ ٣٣ هەزار تمەنی ئێرانی و پێداویستییەکانی ژیانی خەڵک چەند بەرابەر بەرزتر بووەتەوە.

هەروەها لە زۆربەی شارەکان بەهۆی گرانی و هەڵاوسانەوە خەڵک ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و داوای ویست و داخوازییەکانیان دەکەن.