کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئورووپا بەرەوڕووی تێرۆر بووەتەوە

12:41 - 13 خەزەڵوەر 2720

لە دوای هێرش بۆ سەر کلیسایەک لە شاری نیس لە فەرانسە ئەمجارە لە ئۆتریش هێرش کرایە سەر کلیسایەک و چەند کەس کوژران و بریندار کران.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی نێوخۆی ئۆتریش لەو هێرشەدا کەسێک کوژراوە و چەند کەسێکیش بریندار بوون.

پۆلیسی ئەو وڵاتە بڵاوی کردووەتەوە، لانیکەم ١٤ کەس لەو هێرشەدا بریندار بوونه.

هەواڵدەریی "ڕۆیتێرز" بڵاوی کردووەتەوە، هێرشبەرەکان چەند کەسێک بوونه و پۆلیسێک بەسەختی بریندار کراوە.

ئۆتریش ئەو ڕووداوەی بە تێرۆرستی لەقەڵەم داوە و ئامانجی ئەو هێرشە پەرستگایەکی جوولەکەکان بووە لەو وڵاتە.

دەوڵەتی ئۆتریش ڕایگەیاندووە، ٦ هێرش لەو وڵاتە ئەنجام دراوە.

وڵاتانی ئورووپایی ئەو هێرشەیان بەتوندی مەحکووم کردووە و ڕایانگەیاندووە، هیچ شوێنێک بۆ ڕق و توندوتیژی لە ئورووپا نییە.