کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وشکەساڵی زیانێکی زۆری بە وەرزێڕانی پارێزگای "ئیلام" گەیاندووە

12:31 - 4 خاکەلێوه 2722

بەپێی کەشناسی شارەکانی کوردستان، وشکەساڵیی بێ‌وێنە لە پاریزگای "ئیلام" زیانێکی قورسی بە وەرزێڕانی ئەو پارێزگایە گەیاندووە.

لە سەرەتای وەرزی پاییزی ساڵی ١٤٠٠، هەتا ئیستا شاری "مێهران" ٢٧ میلیمیتری باران لێ باریوە.

هەروەها بەگشتی ئەمساڵ باران بارین لە پاریزگای "ئیلام" لەچاو ساڵی ڕابردوو ٤٦ لەسەد و لە "کرماشان" ١٧ لەسەد کەمی کردووە.

 باران بارین لە پارێزگای "سنە" ٧ لەسەد و لە "ورمێ" ١٠ لەسەد زیادی کردووە.

سەرەڕای قەیرانی وشکەساڵی، ڕێژیمی ئێران بۆ دابینکردنی ئاوی وەرزێڕان و زیاتر ئاوەدانکردنەوە، ئاوی "زاگرۆس" ڕادەگوازێت بۆ شارەکانی ناوەندی ئیران، کە بووەتە هۆی ئەوەیکه کارەساتی ژینگەیی لێ بکەوێتەوە.