کوردستان میدیا: قوتابیانی خوێندنگا شه‌وانه و ته‌نانه‌ت قوتابخانه نموونه‌ییه‌کانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تیش له ناوچه جوراوجۆره‌کانی پارێزگای سنه ده‌بێ بۆ خوێندنی ئه‌مساڵیان شه‌هرییه بده‌ن.
دانی شه‌هرییه له ئاسته جوراوجۆره‌کانی خوێندن به‌تایبه‌تی له قۆتابخانه شه‌وانه‌کاندا، بۆته هۆی په‌رۆشی و هاوکاتیش ناڕه‌زایه‌تیی بنه‌ماڵه‌کانی لێکه‌وتۆته‌وه.
ئه‌و بڕیاره له‌حاڵێک دایه که به‌پێی یاسای بنچینه‌یی رێژیمی ئێران سه‌رجه‌م قوتابیان هه‌تا کۆتایی ده‌ورانی خوێندنی ئاماده‌ییان هیچ پاره‌یه‌کیان لێ وه‌رناگیرێت.
هه‌واڵده‌ریی ئیسنا بڵاوی کرده‌وه، هه‌تا بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و بارهێنانی پارێزگای سنه هیچ په‌رچه کردارێکیان به‌و هه‌وڵه‌ی قوتابخانه‌کان نیشان نه‌داوه.
له ئه‌گه‌ری جێبه‌جێ کردنی ئه‌و بڕیاره‌دا پێش بینی ئه‌وه ده‌کرێ که ژماره‌یه‌ک له قوتابیانی گونده‌کانی سه‌ر به شاری سنه به‌هۆی هه‌ژاری و بێ توانا بوون بۆ دانی ئه‌و شه‌هرییه نه‌توانن درێژه به خوێندن بده‌ن.
ئه‌مساڵ ٢٦٧ هه‌زار قوتابی له پارێزگای سنه به مه‌به‌ستی خوێندن روویان کردۆته خوێندنگاکانی ئه‌و پارێزگایه.
له کۆی گشتیی ئه‌و رێژه‌یه ١٤٣ هه‌زار کوڕ و ١٢٤ هه‌زاریشیان قوتابی کچ بوون.