![](/content/upload/1/news/50239_w920.jpg)
گومرکی کۆماری ئازەربایجان ڕایگەیاندووە کە مەئمورانی گۆمرکی شاری "بیلە سوار"ی ئازەربایجان، دەستی بەسەر کامیۆنێکدا گرتووە کە هەڵگری ٥٠٠ کیلۆ مادەی "هێرۆئین" بووە.
ئەو ماشینە بارهەڵگرە نیازی هەبووە لە ئیرانەوە بە شێوەی تڕانزیت، بە ئازەربایجاندا بچێتە وڵاتی لێتۆنی.
شۆفێری ئەو بارهەڵگرە ئێرانی بووە و بارەکەشی مادەی کیمیایی و پێکهاتەی وشک ڕاگەیەندراوە.
لە بەیاننامەی فەرمانگەی گومرکی کۆماری ئازەربایجاندا هاتووە کە ئەو مادە هۆشبەرە بەهۆی سەگی تایبەت بە بینینەوەی مادە هۆشبەرەکان و بە یارمەتیی هێزەکانی گومرک دۆزراوەتەوە.