![](/content/upload/1/news/48520_w920.jpg)
٣٥ وڵاتی ئامریکای باکوور و باشوور بەهۆی هێرشی حەماس بۆ ناوچە مەدەنییەکانی ئیسرائیل ئەو گرووپەیان وەک ڕێکخراوێکی تێرۆریستی ناساندووە.
ڕێکخراوی وڵاتانی ئامریکایی لە ٣٥ وڵاتی ئامریکای باکوور و باشوور پێکهاتووە و ئامریکا وەک ئەندامێکی چالاک لەو ڕێکخراوەیە "حەماسـ"ـی وەک ڕێکخراوێکی تێرۆریستی پێناسە دەکات.
"لووئیس ئاڵماگرۆ" سکرتێری گشتیی ئەو ڕێکخراوەیە لەسەر ئەو باوەڕەیە کە دەستڕێژییەکانی حەماس بێ کۆتاییە و وتوویەتی: "حەماس هەمیشە بەدوای کوشتنی کەسانی مەدەنییە و کاری ئەو گرووپە چڕترکردنەوەی شەڕ، هێرشی چەکداری. چاندنی تۆوی ترس و دڵەڕاوکێ لەنێو بیر و هۆشی خەڵکی بێ گوناح دایە و زۆربەی خەڵکی فەلەستین و ئیسڕائیل لەسەر ئەو باوەڕەن.