کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وڵاتی ڕووسیە لە شورای مافی مرۆڤی ڕێکخروای نەتەوە یەکگرتووەکاندا هەڵپەسێردرا

13:39 - 19 خاکەلێوه 2722

ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ١٨ی خاکەلێوە کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وڵاتی ڕووسیەی لە ئەندامەتی له شورای مافی مرۆڤی ئەو ڕێکخراوەیە هەڵپەسارد.

جگە لە چەند وڵات یەک لەوانە "ئێران" لە کۆی ١٩٣ وڵاتی ئەندام  لەو ڕێکخراوەیەدا ٩٣ وڵات دەنگی ئەرێنییان بە بڕیاری هەڵپەساردنی ڕووسیە له شورای مافی مرۆڤی ئەو ڕێکخراوەیە داوە.

لەو بڕیارنامەیەدا نیگەرانیی کۆمەڵگای جیهانی لە "پێشێلکاریی بەربڵاو و سیستماتیکی" مافی مرۆڤ و یاسا نێونەتەوەییەکان لە هێرشی ڕووسیە بۆ سەر ئۆکراین دەردەکەوێت.

ئەو بڕیاره دوای ئاشکرابوونی کۆمەڵکوژیی دانیشتووانی شاری "بوچا" لەلایەن ڕووسیه دراوە.