کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وڵاتی کوەیت ڕێگە بە هاووڵاتییانی ئێران نادات بۆ ئەو وڵاتە سەفەر بکەن

12:04 - 10 گەلاوێژ 2720

دەوڵەتی کوەیت ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی گەلاوێژ ڕایگەیاندووە، بە مەبەستی پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و پاراستنی گیانی هاووڵاتییان لەو نەخۆشییە، ئیزن نادات خەڵکی ٧ وڵاتانی جیهان یەک لەوانە ئێران بۆ کوەیت سەفەر بکەن.

بەپێی ئەم بڕیارەی بەرپرسانی کوەیت سەفەری خەڵکی ئێران بۆ کوەیت قەدەغەیە.

جیا لە ئێران وڵاتانێکی وەک: "بەنگلادش، پاکستان، سریلانکا، فیلیپین، هیند و نیپاڵـ"ـیش قەدەغەیە سەفەری کوەیت بکەن.

نەخۆشی کۆرۆنا لە ئێران بەردەوام گیانی خەڵک دەستێنێ و ٢٥ پارێزگای ئێران دۆخی سووریان هەیە.