کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وڵاتی یوونان لە دانی سووتەمەنی بە نەوت کێشەکانی ئێران خۆی بوارد

14:28 - 9 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: کۆمپانیایەکی یوونانی لە دانی سووتەمەنی بە نەوت کێشەکانی ئێران بە ئاڵای تانزانیاوە، خۆی بوارد.
لێپرسراوانی کۆمپانیای سکاوین رایانگەیاند، کەشتییەکی نەوت هەڵگری رێژیمی ئێران دوای ئەوەی کە خوازیاری پێدانی سووتمەنی بوو، لەلایەن ئەو کۆمپانیایەوە سووتەمنیی پێی نەدراوە.
کۆمپانیای سکاین سەر بە وڵاتی یوونانە و سووتەمەنیی کەشتییە نەوتی و بارهەڵگرەکان دابین دەکات.
لێپرسراوانی ئەو کۆمپانیایە وتوویامه: دوای ئەوەی کە پێمان راگەیەنرا کە کەشتییەک بە ناوی بایکل و بە ئاڵای وڵاتی تانزانیاوە داوای سووتەمەنیی کردووە، پاش لێکۆلینەوە بۆمان دەرکەوت کە سەربە رێژیمی ئێرانە.
هەواڵدەریی روێتێرز بڵاوی کردەوە، بەرپرسانی رێژیمی تاران رایانگەیاندووە، ئێمە هیچ کات داوای سووتەمەنی لە وڵاتانی ئورووپایی ناکەین و بێ‌ ئاگایی خۆشیان بۆ ئەو داواکارییە راگەیاندووە.
دوابەدوای توندتر بوونەوەی بازنەی گەمارۆکان، رێژیمی ئێران لە ئاڵای وڵاتانی دیکە بۆ گۆاستنەوەی نەوتەکەی بۆ دەرەوەی ئێران کەڵک وەردەگرێت.