وڵاتی ئێران سەرەڕای ئەوەیکە لە ژێر گەمارۆکانی ئامریکا و لە قەیرانی ئابووری دایە لە ساڵی ٢٠٢٠دا نزیک بە ١٦ میلیارد دۆلار تێچووی بۆ بەشی نیزامی تەرخان کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی "سیبری" لە ساڵی ڕابردوودا تێچووی دیاریکراوی ڕێژیمی ئێران بۆ بەشی نیزامی ١٥ میلیارد و ٨٢٥ ملیۆن دۆلار بووە.
ئەو ڕاپۆرتە ئەوە دەردەخات کە تێچووی نیزامیی ساڵی ڕابردووی ڕێژیمی ئێران بەنیسبەت ساڵی ٢٠١٩ ٣ لەسەد لەمتر بووتەوە.
هەروەها پشکی تێچووە نیزامییەکان لە بودجەی ڕێژیمی ئێران ١٦ لەسەد و لە ئابووریی گشتی ئێران ٢.٢ لەسەد بووە.