کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وێنەگرێکی بەناوبانگی خەڵکی مەهاباد بەهۆی کۆرۆنا گیانی لەدەست دا

17:03 - 27 پووشپەڕ 2721

"کاوە فەرزانە" وێنەگرێکی بەناوبانگی خەڵکی مەهاباد کە وێنەگریی سروشت و ئاژەڵانی دەکرد و خەریکی لێکۆڵینەوەش بوو بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەست دا.

"کاوە فەرزانە" پاش تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕێکەوتی ٢٣ی پووشپەڕ لە نەخۆشخانەیەکدا لە "کەرەج" گیانی لەدەست دا و ڕێکەوتی ٣٤ی پووشپەڕ لە ڕێوڕەسمێکدا لە شاری "مێهر شار" بە خاک ئەسپێردرا.

ناوبراو نزیک بە ٣ دەیە مێژووی وێنەگریی هەیە و جگە لە بەڕێوەبردنی پێشانگاگەلێکی زۆری تاکەکەسی و گرووپی پێشینەی داوەریی پێشانگای جیاوازی وێنەگری لەوانە: "دووەمین و سێهەمین گەڕی کێبڕکێیەکانی وێنەگری لە هەڵکەوتە فیزیکییەکان، کێبڕکێی سەرتاسەریی وێنەی ئاو، یەکەمین کارناڤاڵی میللیی وێنەی ویرا و یەکەمین کارناڤاڵی میللی وێنەی حەیرانی و چەندین کێبڕکێی دیکەی لەئەستۆ بووە".

ناوبراو هەروەها چەندین بەرهەمی چاپ کردووە کەبریتین لە: " وێنەگریی ماکرۆگرافی و کلۆزئاپ، از آشوب ادراک تا ستایش تصویر (ترنگا ترنگ اندیشه)، واکاوی ساختارهای اسطوره و کهن الگو (نقد اسطوره ای - کهن الگویی عکس)، رویاهای مشترک خدایان، آئینه مهر آئین."