کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وێنەی هونەرمەند "حەسەن زیرەک" کرا بەتەمر

17:07 - 25 بەفرانبار 2720

وێنەی هونەرمەند "حەسەن زیرەک" هوونەرمەندی ناوداری کورد بۆ یەکەمجار لە سەر تەمری شیرکەتی پۆستی ئێران دانرا.

مێژووی پۆست لە ئێران بۆ سێ هەزار ساڵ پێش دەگەڕێتەوە و ئەوە یەکەم جارە وێنەی هوونەرمەندێکی کورد لە سەر تەمر دادەندڕێ.

هونەرمەند "حەسەن زیرەک" لەدایکبووی شاری "بۆکان" سەربە پارێزگای "ورمێ"ـیە و لە ماوەی تەمەنیدا خزمەتێکی زۆری بە هونەری کوردی کردووە.

"حەسەن زیرەک" جیا لە زمانی کوردی بە زمانی "تورکی و فارسیـ"ـش گۆرانی وتووە و جگە لە ڕۆژهەڵات بۆ ماوەیک لە باشوور ژیانی کردووە.

حەسەن زیرەک یەکێک لە بەناوبانگترین ھونەرمەندانی کورد بوو. بەرچاوترین کاری ئەو کۆکردنەوەی گەنجینەیەک لە ھونەری ئاواز و گۆرانی کوردییە کە بە دەنگی ئەو وتراوەتەوە.