کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەرزشوانانی "هاکی" لە پارێزگای "ئیلام" لەگەڵ کێشەی نەبوونی ساڵۆن بەرەوڕوون

11:35 - 10 بانەمەڕ 2721

وەرزشوانانی هاکیکار لە ئیلام لەگەڵ کێشەی نەبوونی ساڵۆنی گونجاو بۆ ڕاهێنان بەرەوڕوون.

"کێشەی ماڵی، نەبوونی خزمەتگوزاری و شوێنی تایبەت" بۆ چالاکی لە بەشە جیاوازەکانی وەرزشی یەکێک لە کێشەکانی سەرەکیی وەرزشوانان لەو پارێزگایەیە و سەرەڕای هەموو ئەو کێشانە وەرزشکارانی "هاکی" لەو پارێزگایەدا لەگەڵ نەبوونی ساڵۆنیش بەرەوڕوون.

وەرزشی "هاکی" لە پارێزگای "ئیلام" یەکێک لەو وەرزشانەیە کە لایەنگرێکی زۆری لەو پارێزگایە هەیە و وەرزشوانان تێیدا سەرکەوتوون.