کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەرزشوانێکی کورد خەڵاتێکی جیهانیی بەدەست هێنا

16:32 - 23 سەرماوەز 2721

"مانی فاتحی" وەرزشوانی کوردی خەڵکی سنە لە کێبڕکێی پاڵەوانیەتیی وەرزشی "مۆی تای" کە بە میوانداریی وڵاتی تایلەند بەڕێوە چووبوو، پلەی سێهەم و نیشانی بڕۆنزی بەدەست هێنا.

کێبڕکێی پاڵەوانیەتیی "مۆی تای" لە قۆناغگەلی جیاواز لە ڕۆژانی ١٤ هەتا ٢٠ی سەرماوەز بە میوانداریی تایلەند بەڕێوە چووبوو.

"مانی فاتحی" وەرزشوانی کورد کە لە ئاستی تەمەنیی لاوان و لە کێشی ٧٥ کیلۆگرەمدا لەو کێبڕکێیانەدا بەشداریی کردبوو، توانیویەتی پلەی سێهەم و نیشانی بڕۆنز بەدەست بێنێت.

ئەو کێبڕکێیانە لە ڕۆژی ١٤ی سەرماوەزەوە بە بەشداریی خوازیارانی وەرزشی "مۆی تای" لە شاری بانکۆک لە وڵاتی تایلەند دەستی پێ کردووە و ئێوارەی ڕۆژی ٢٠ی سەرماوەز بە خەڵاتکردنی کەسانی سەرکەوتوو، کۆتایی پێ هات.