کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەرزشوانێکی ئیلامی لە کێبرکێیەکانی کرواسی سەرکەوتنی بەدەست هێنا

12:32 - 12 بانەمەڕ 2721

"ئاڕمینا سادقی" کچە وەرزشوانێکی "ئیلامی" لە کێبرکێیەکانی تیرهاوێژی لە وڵاتی کرواسی سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

"سادقی" لە بەشی تیرهاوێژی بە درێژبوونەوە میداڵی "زیو"ی ئەو کێبرکێیانەی بۆ خۆی مسۆگەر کردووە.

ئەو کێبرکێیانە بە بەشداریی ٢٨٠ وەرزشوان لە ١٥ وڵاتی جیهان لە وڵاتی کرواسی بەڕێوە دەچێت.

لە پارێزگای "ئیلام" ٨٠٠ وەرزشوانی ژن و پیاو لە بواری تیرهاوێژی بە بەردەوامی چالاکیی وەرزشییان هەیە  و سەرەڕای بوونی لایەنگر و سەرکەوتنی چالاکوانان لەو بوارە وەرزشییەوە بەهۆی کەمتەرخەمیی بەرپرسان ئەو وەرزشە لە حاڵی لەنێوچووندایە.