کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەرزێڕانی شاری پیرانشار ناڕەزایەتییان دەربڕی

11:08 - 13 رەشەمه 2721

بەهۆی گەندەڵیی لە ئیدارەی کشاوەرزیی ڕێژیمی ئێران لە پیرانشار وەرزێڕانی ئەو شارە ناڕەزایەتییان دەربڕی.

کۆمەڵێک وەرزێڕ لە شاری پیرانشار بەهۆی گەندەڵی لە دابەشکردنی کوودی "ئوورە" لەلایەن ئیدارەی کشاوەرزیی ئەو شارە ناڕەزایەتییان دەربڕی.

ئەو وەرزێڕانە وتوویانە ئیدارەی کشاوەرزی لە جیاتی ئەوەی ئەو کوودە بدا بە وەرزێڕان تا بۆ زەوییەکانیان کەڵکی لێ وەربگرن هەناردەی وڵاتانی دەرەوەی دەکات.

ئەو وەرزێڕانە هەروەها وتوویانە کە ئیدارەی کشاوەرزی تەنانەت بە پاڕانەوەش کوودی زیادی بە وەرزێڕان نادات بەڵام نزیک بە ١٠٠ تۆن کوودی بۆ عێراق و وڵاتانی ناوچە هەناردە کردووە و هیچ کەس وەڵامدەری پێداویستییەکانی وەرزێڕانی ئەو ناوچەیە نییە.