کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەرزێڕان بەرهەمیی گەنمی خۆیان بە ئاژەڵداران دەفرۆشن

13:21 - 2 بانەمەڕ 2721

کارناسان وتوویانە، بەهۆی لە خوارەوە بوونی نرخی گەنم، وەرزێڕان ناچارن بەرهەمەکانیان بۆ خۆراکی ئاژەڵان بە ئاژەڵداران بفرۆشن.

"کازم خاوازی" وەزیری جەهادی کیشاوەرزی وتوویەتی، بەهۆی کەمیی باران‌ بارین و پشتیوانی لە وەرزێڕان نرخی یەک کیلۆ گەنممان کردووەتە ٤ هەزار تمەن و ١٠٠٠ تمەنیش وەک دەستخۆشانە دەدەین بەو کەسانەی کە گەنمەکانیان ڕادەستی دەوڵەت دەکەن.

کارناسان وتوویانە، بەهۆی گرانبوونی تێچووەکانی وەرزێڕی و ئاژەڵداری کڕینی گەنم کیلۆیەک بە ٤ هەزار تمەن لەلایەن دەوڵەت ناتوانێت قازانجێکی ئەوتۆی بۆ وەرزێڕان و ئاژەڵداران هەبێت.

لەلایەکی دیکەوە نەچاندنی گەنم لەلایەن وەرزێڕان دەتوانێت ببێتە هۆکاری کەمیی گەنم و دەوڵەت ناچار بێت لە داهاتوودا گەنم هاوردە بکات.