کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەرزێڕی لە کرماشان بەرە و قەیران دەچێت

16:25 - 11 رەزبەر 2721

لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بەهۆی گرینگی پێنەدان و بەڕێوەبردنی بەرنامەی ‌دڵخواز بۆ وەرزێڕی لە پارێزگای "کرماشان" وەرزێری لەو پارێزگایە تووشی قەیران بووە.

بەهۆی ئەویکە پارێزگای "کرماشان" لە بوارەکانی "ئاو، خۆڵ و کەش و هەوا" ناوچەیەکی بە پیت و بەرەکەتە وەک یەکێک لە پارێزگاکانی گرینگی کوردستان و تەنانەت ئێران بۆ کشتوکاڵ ناسێنراوە و ١٠ لەسەدی بەرهەمەکانی نێوخۆیی لەو پارێزگایە بەرهەم دێت.

پارێزگای "کرماشان" سەرەڕای هەبوونی توانستی باش بۆ وەرزێڕی بۆ ئاژەڵداریش گونجاوە.

 بەهۆی بەرنامەی "هەڵە و دڵخواز" سوودی زۆری بانکی لە وامەکانی ورزێڕی، سزای بێ ‌هەژمار و سەرسووڕهێنەری قەرزەکانی بانکی و قەیرانی بێئاوی، گەشەپێنەدانی هەناردەکردن، تێچووی زۆری ڕاگواستن" و چەندین کێشە و گرفتی دیکە پیشەی کشتوکاڵی و ئاژەڵداری لەو پارێزگایە تووشی قەیران کردووە.

"نووربەخش حاتەمی" سەرۆکی ڕێکخراوی کشتوکاڵی پارێزگای "کرماشان" وتوویەتی لە بواری کشتوکاڵ لە جۆرەکانی بەرهەم بە پیتە و بەرهەمەکانی "نۆک، گوڵەبەڕۆژە و زەعفەران" ماڕکدارە.