کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەرگێڕدراوی کتێبی "کڵاوەکەم دەوێتەوە" چاپ و بڵاو کرایەوە

12:49 - 3 خاکەلێوه 2722

کتێبی ″کڵاوەکەمم دەوێتەوە″ لە نووسینی "جان کڵاسن" نووسەری خەڵکی  "کانادا" لە وەرگێڕانی "هێمن محەممەدیان" بە زمانی کوردی چاپ و بڵاو کرایەوە.

"جان کڵاسن" خۆی نیگارکێشی ئەم کتێبەیە کە لە ساڵی ۲۰۱۱ی زایینیدا چاپ و بڵاو بووەتەوە و لەگەڵ کتێبێکی دیکەی زیاتر لە دوو ملیۆن بەرگیان لێ فرۆشراوە.

ئەم کتێبە هەتا ئێستا چەندین خەڵاتی بە ناوبانگی جیهانی بۆ خۆی مسۆگەر کردووە.

کتێبی "کڵاوەکەم دەوێتەوە" بە شێوەی چیرۆک بۆ منداڵان نوسراوە. ئامانج لە وەرگێڕانی ئەم کتێبە ئەوەیە کە بەرهەمە بە ناوبانگەکانی جیهان لەبەردەست منداڵانی کوردستان دابێت.

ئەو کتێبە لەلایەن "باخان ئەحمەد" هەڵەچنی  و "پووریا ناسری" ڕازێندراوەتەوە.