کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەرگەڕانی تەراکتۆرێک لە گوندی "هەرسینـ"ـی سەر بە شاری مەریوان قوربانی لێ کەوتەوە

13:08 - 11 پووشپەڕ 2722

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی لە گوندی "هەرسینـ"ـی سەر بە شاری مەریوان پێنج هاووڵاتیی کورد لە کاتی گەڕانەوە لە مووچە و مەزرا تەراکتۆرەکەیان وەردەگەڕێت.

لەو ڕووداوەدا دوو هاووڵاتیی ئەو گوندە بە ناوەکانی "فاریاب نادری" و "سەعدی سوبحانی"  هەر لەوێ گیانیان لەدەست دەدەن و سێ کەسەکەی دیکەش بریندار دەبن و ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن.

دواتر لە نەخۆشخانە یەکێکی دیکە لە بریندارانی ڕووداوەکە بە ناوی "سدیق زەمانی" گیانی لەدەست دەدات و دۆخی یەکێک لە دوو بریندارەکەی دیکەش خراپ ڕاگەیەندراوە.