جێگری مافی مرۆڤ و کاروباری نێونەتەوەیی وەزیری دادگوستەریی ڕێژیمی ئێران بە جەختکردنەوە لەسەر چوونەسەرەوەی دیاردەی منداڵهاوسەری لە ئێران وتوویەتی کە هەژاریی ئابووری و کولتووریی بنەماڵەکان دوو هۆکاری سەرەکیی سەرهەڵدانی ئەو بابەتەیە.
"مەحموود عەباسی" جێگری مافی مرۆڤ و کاروباری نێونەتەوەیی وەزیری دادگوستەریی ڕێژیمی ئێران، ڕێکەوتی ٢٨ی ڕێبەندان لە شاری سمنان وتوویەتی: "بەپێی یاسا، منداڵهاوسەری تاوانە و سزای بەدواوە دەبێت".
هەروەها وەزارەتی وەرزش و لاوانی ڕێژیم سەبارەت بە چوونەسەرەوەی حاڵەتەکانی منداڵهاوسەری هۆشداریی دابوو.
"تەقی ڕۆستەم وەندی" سەرۆکی ڕێکخراوی دابینکردنی کۆمەڵایەتی (تامین اجتماعی) و جێگری وەزیری ڕێژیم، هەبوونی منداڵهاوسەریی ڕەت کردبووەوە و بە "هاوسەرگیریی پێشڕەس" ناوی لێ بردبوو.
ئەم قسانە لە حاڵێکدایە کە "مەعسوومە ئێبتکار" جێگری سەرکۆمار بۆ کاروباری ژنان، بانگەشەی بۆ منداڵهاوسەری دەکرد.