کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا: بایدن سپای قودسی ڕێژیمی ئێران بە گرووپێکی تێرۆریستی دەزانێت

12:37 - 20 خاکەلێوه 2722

ڕۆژی هەینی ١٩ی خاکەلێوە،"جولینا پۆرتێر" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا وتوویەتی: "جۆ بایدن" سەرکۆماری ئامریکا لەسەر ئەو باوەڕەیە کە سپای قودسی ڕێژیمی ئێران، ڕێکخراوێکی تێرۆریستییە".

هەروەها "جولینا" وتوویەتی؛ دەتوانم بڵێم کە سەرکۆمار لەگەڵ سەرۆکی ستادی هاوبەشی ئەرتش سەبارەت بە تێرۆریستبوونی سپاس قودس یەک بیر و بڕوایان هەیە.

ئەو قسانەی "پۆرتێر" لە حاڵێکدا کراون کە ژەنەڕاڵ "ماڕک میلی" فەرماندەی ناوەندی هاوبەشی ئەرتشی ئامریکا، لە دانیشتنی کۆمیتەی نیزامیی سنا وتبووی: " پشتیوانی لە سڕینەوەی سپای پاسداران لە لیستەی گرووپە تیرۆریستییەکاندا ناکات و لەسەر ئەو بڕوایەیە کە سپای قودس گرووپێکی تێرۆریستییە".

ڕێژیمی ئێران لە دانیشتنەکانی "ڤییەن" کە لە ئێستادا ڕاگیراون، سپای تێرۆریستی پاسدارانی وەکوو هێڵی سووری خۆی دەستنیشان کردووە و داوای لە ئامریکا کردووە کە وەکوو پێشمەرج بۆ دەسپێکردنەوەی دانیشتنەکانی بەرجام، ئەو گرووپە تێرۆریستییە کە دەستی بەسەر هەموو جومگە سەرەکییە ئابووریی و نیزامییەکانی ئێراندا گرتووە لە لیستەی تێرۆریستی بهێننە دەرەوە.