
وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا لە پەیوەندی لەگەڵ مردنی "حەسەن ئەیرلوو" و وێکچوونی ئەو لەگەڵ "عەبدولڕەزا شەهلایی" کە لە ڕابردوودا ناوبراو لە لیستی گەمارۆکانی ئامریکادا بووە، پشتڕاستی کردەوە کە ئەو دوو کەسە جیان و هەوڵەکان بۆ دەسبەسەرکردنیی "عەبدولڕەزا شەهلایی" بەردەوام دەبێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا لەو پەیوەندییەدا ڕایگەیاند کە ئەو وەزارەتخانەیە لە هەواڵی مردنی حەسەن ئەیرلوو باڵوێزی ڕێژیمی ئێران لە یەمەن بەهۆی کۆرۆناوە، ئاگادارە و هەوڵەکان بۆ کۆکردنەوەی زانیاری و دەسبەسەرکردنیی عەبدولڕەزا شەهلایی بەردەوام دەبێت.