کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەزارەتی دەرەوەی "سوید" داوای لە شارۆمەندانی کرد کە لە سەفەرکردن بۆ ئێران خۆ ببوێرن

12:20 - 3 پووشپەڕ 2722

وەزارەتی دەرەوەی سوید لە بەیاننامەیەکدا داوای لە شارۆمەندانی ئەو وڵاتە کرد کە بەهۆی کێشەی ئەمنییەتی لە سەفەرکردن بۆ ئێران خۆ ببوێرن.

وەزارەتی دەرەوەی سوید سەبارەت بە هەڵوێستەکانی ڕێژیمی ئێران دژی سوید و وڵاتانی ئورووپایی لەهەمبەر دادگاییکردنی ئێرانییەک بە ناوی "حەمید نووری" لەو وڵاتە داوای لە شارۆمەندانی کردووە لە سەفەرکردن بۆ ئێران خۆ ببوێرن.

حەوتوویەک دوای داواکاریی ئەو وڵاتە لە شارۆمەندانی، میدیاکانی سویدی ڕایانگەیاندبوو، ڕێژیمی ئێران گەشتیارێکی سویدیی لە کاتی هاتنەوە لە ئێران دەسبەسەر کردووە.

"حەمید نووری" یەکێک لەو کەسانەیە کە لە ئێعدامی زیندانییانی "گەوهەردەشت" لە دەیەی ٦٠دا ڕۆڵێکی سەرەکیی هەبووە.