ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی جۆزەردان وەزارەتی دەرەوی عێراق باڵوێزی ڕێژیمی تارانی بههۆی تۆپباران و بۆردوومانكردنی ناوچهکانی "ئالانه و حاجی عومەران" بانگهێشت کرد.
وەزارەتی دەرەوی عێراق یاداشتێكی ناڕەزایەتی داوهته "ئیرەج مەسجدی"، باڵوێزی ڕێژیمی ئێران له بهغدا و هۆشداری داوە کە وڵاتهكهی له تۆپباران، بۆردوومان و زیانگهیاندن به خەڵکی ئەو ناوچەیە ئاگادار بكاتهوه.
هاوکات وەزارەتی دەرەوی عێراق وێڕای مەحکوومکردنی هێرشەکانی تاران هۆشداری بە ڕێژیمی ئێران داوە کە سەروەریی خاکی عێراق بپارێزێت و هێرشەکانی بوەستێنێت.
دوای ئەوەیکە سپای تێرۆریستی پاسداران بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بە تۆپ و کاتیوشا بەرزاییەکانی نێوان کوردستانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی بۆردوومان کرد، وەزارەتی دەرەوەی عێراق باڵوێزی ڕێژیمی ئێرانی بانگهێشت کرد.